فه‌رمانده‌یی
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، والی سه‌ربازیی كه‌رتی چیای حه‌مرین-ی داعش و سێ له‌یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران.
ئاوێنه: عه‌مید
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌پشت
به‌ستن به زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی، ده‌زگای دژه تیرۆری
عێراق دابه‌زینێكی ئاسمانی له‌ناوچه‌ی حه‌مرین ئه‌نجامداو تێیدا والی سه‌ربازی كه‌رتی
چیای حه‌مرین-ی داعش و سێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه چالاكییه‌كه به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق و پشتیوانی ئاسمانی و
بۆردومانێكی سه‌ركه‌وتوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجادراوه.