گەنجێك كۆتایی بەژیانی دەهێنێت
  2019-04-15       768       

گەنجێكی تەمەن 25 ساڵی خەڵكی یەكێك لەگوندەكانی سەر بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ‌و روداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەیەكێك لەگوندەكانی سەر بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان  بەناوی " ناسر نیكحا" كوری موحەمەد ساڵەح لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


راشیدەگەیەنێت ئەو گەنجە خەڵكی گوندی "بەقەڵا" ی سەر بە شاری مەریوان بوە‌و تەمەنیشی 25 ساڵ بوە، باس لەوەش دەكات تا ئێستا رون نیە كە بۆچی ئەو گەنجە بەو شێوازە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×