فازڵ میرانی: رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم نزیكە
  2019-04-15       713       

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نزیكە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاند كە هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنی نوێ‌ واژۆ دەكەن‌و رێككەوتنیش لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نزیكە.


دەشڵێت "بەمزوانە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەنێوان لایەنەكان یەكلایی دەبێتەوە، لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان، ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتی رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین ".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×