وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاكامی لیژنه مه‌یدانییه‌كان بۆ روپێوكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه خرایه‌ڕو و تێبدا به‌وردی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییبه‌كان دیاریكران.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دوشەممە (١٥-٤-٢٠١٩) وه‌فدێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق و لیژنه‌ی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری ھەولێر دەربارەی كارى لیژنه فه‌رعییه‌كان بۆ ناوچە جێناكۆكه‌كان كۆبونه‌وه.
جه‌مال ئیمنكی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنه فه‌رعیانه‌ی راسپێردرابون بۆ روپێوی ناوچه جێناكۆكه‌كان له خانه‌قینه‌وه تا رۆژئاوای دیجله، له‌سه‌ر نه‌خشه جێگیركرا.
وتیشی"ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق كه زیاتر له‌و كه‌سانه پێكهاتبون كه به‌شدار بون له ڕوپێوى و وێنه‌یه‌كیان له‌و نه‌خشه‌یه‌دا بە ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه دیار ده‌بێت خه‌تى پێشمه‌رگه و هێزى ئیتیحادى و له‌سه‌ر نه‌خشه كوێیه‌و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بو."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "كۆبونه‌وه‌کانی نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن."
له‌لای خۆیشییه‌وه سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ 15/4/2019 لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌مال محەمەد سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و به‌ئاماده‌بونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی پله بالای وه‌زاره‌ت، پێشوازیان كرد له وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه پێكهاتبو له هه‌ریه‌ك له لیوا گوهدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش و لیوا هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری وێنه‌یی و نه‌خشه‌كان و لیوا زییا به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و عه‌مید خه‌سرۆ بەڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عێراق له هه‌ولێر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له ده‌ستپێكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاكامی لیژنه مه‌یدانییه‌كان بۆ روپێوكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه خرایه‌ڕو و تێبدا به‌وردی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی دیاریكراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه‌و بڕیاردرا به‌زوترین كات لیژنه‌ی باڵا كۆببێته‌وه.
له‌كۆتایی ئه‌و كۆبونه‌یه‌شدا، هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای ئیتیحادی كرده‌وه له‌هه‌مبه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم.