ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كڵێسای نۆته‌ردام، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین
باڵه‌خانه مێژوییه ئایینی و گه‌شتیارییه‌كان له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا،
گڕی گرت.
ئاوێنه: هێشتا هۆكاری پشت كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌رپرسان
ده‌ڵێن، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵهخانهكهوه هه‌بوبێت.
به‌پێی كه‌ناڵی بی بی سی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ كوژراندنهوهو
كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باڵه‌خانه‌ی كڵێسای نۆته‌ردام ته‌مه‌نی بۆ 850 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ساڵی رابردو داوای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی
كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له‌ڕێگه‌یدا بۆ چونه
شوێنی روداوه‌كه رایگه‌یاند، هاوسۆزه له‌گه‌ڵ هه‌مو كاسۆلیكه‌كان و سه‌رجه‌م گه‌لی
فه‌ره‌نسیدا.
وتی"وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی وڵاته‌كه‌م، ئه‌مشه‌و منیش
خه‌مبارم كه ده‌بینم به‌شێكی گرنگ له‌ئێمه ده‌سوتێت."
به‌رپرسێك له كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند كه ماكرۆن دوای كه‌وتنه‌وه‌ی
ئاگره‌كه، ئه‌و وتاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه بڕیار بوه پێشكه‌شی گه‌لی فه‌ره‌نسای
بكات.
وته‌بێژی كڵێسای نۆته‌ردام رایگه‌یاند، باڵه‌خانه به‌ته‌واوی "ده‌ستوتێت"و
"هیچ نامێنێته‌وه."