عه‌دنان موفتی: گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌قۆناغی كۆتاییدان
  2019-04-15       924       

عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قۆناغی كۆتاییدان و ته‌نها هه‌ندێك شتی ورد ماوه‌ له‌نێوان گۆڕان و پارتی یه‌كلابكرێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: عه‌دنان موفتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند"گفتوگۆكان له‌ قۆناغی كۆتاییدان و هه‌ندێك شتی ورد ماوه‌ له‌نێوان براده‌رانی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ دو سێ رۆژی ئاینده‌دا ئه‌وه‌ش ته‌واو ببێت."

وتیشی"ئومێد ده‌كه‌م پێش كۆتاییهاتنی مانگی نیسان كاره‌كانی په‌رله‌مان ته‌واو بكرێن و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ستنیشانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ماوه‌ی مانگێكدا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات."

سه‌باره‌ت به ناڕازیبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر دانانی دو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، عه‌دنان موفتی وتی"ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، كه‌ ده‌ڵێت رازی نییه‌ ئه‌وه‌ كۆتایی كاره‌كه‌ نییه‌و به‌گفتوگۆ و دانوستان ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام. ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ن پێش مانگێك كۆسپه‌كان زۆر گه‌وره‌ بون، ئێستا هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی دو وشه‌یه‌؛ زیاد یان كه‌م، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام."

 

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×