وردەكاری كوشتنی هاوڵاتییەكەی قەڵا دزێ‌ ئاشكرا دەكرێت
  2019-04-16       1682       

 

ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" پۆلیسی قەزای پشدەر لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەسەر وردەكاری كوشتنی هاوڵاتییەكەی قەڵا دزێ‌ ئاشكرا دەكات، كە دوێنێ‌ تەرمەكەی دۆزرایەوە‌و شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بوە.


ئاوێنە: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی قەزای پشدەر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌كوشتنی كه‌سێك و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، دەشڵێت ئەو هاوڵاتیەی كوژراوە ناوی "س، ع، ئـ " بوە‌و پیشەی كاسب بوە و باوی 6 منداڵ بوە، هەروەها سوپاسی هاوڵاتیان دەكات كە هاوكاریان بون بۆ دەرخستنی راستییەكان.


ڤیدیۆی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×