وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، عەباس ئەكرەم رایدەگەیەنێت رۆژی "پێنج شەممە" موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
ئاوێنە، ماڵپەری فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەزاری وتەبێژەكەیەوە رایدەگەیەنێت لەپەیوەندییەكی نێوان د. یوسف گۆران، وەزیری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری داراییو ئابوری حكومەتی هەرێم ڕۆژی پێنجشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتی (١٨/٤/٢٠١٩) موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان دابەشدەکرێت.
دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەکەی ژمێریاری هەریەک لە زانکۆکان دەکەین ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ ئامادەکردنی لیستەکان بۆ ئەوەی لەڕۆژی پێنجشەمەدا موچەی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بکرێت".