به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردویان، ژمارەیەک لەجوتیارانی هەرێمی كوردستان لەگۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا گردبونەوە.
ئاوێنه: ئه‌و جوتیارانه كه به‌وته‌ی خۆیان بەنوێنەرایەتی سەرجەم جوتیارانی هه‌رێم گردبونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، داوای پێدانی پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦یان ده‌كرد كە کە بڕەکەی نزیكەی ٥٥٤ ملیار دینارەو لای حكومەتی عێراق ماوه‌ته‌وه.
جوتیاران لەگردبونەوەکیاندا ڕەخنەی توندیان لەنوێنەرانی کورد لەبەغدا گرت، به‌وته‌ی ئه‌وان، "په‌رله‌مانتارانی كورد کەمتەرخەمن لەفشار دروستکردن لەسەر حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرج بکات."
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی له‌نوێنه‌رانی جوتیارانی كورد كرد له‌به‌غداو به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان كه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له‌په‌رله‌مان هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی كورد.