2019-04-16   1352     
عه‌لی حه‌مه ساڵح
عه‌لی حه‌مه ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه به‌پشتبه‌ستن به‌پاره‌ی به‌غدا ده‌که‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده. ئاشكراشی ده‌كات كه نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت ٧٠ دۆلاره، به‌ڵام ته‌نیا ٢٣ دۆلار دراوه به‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و زۆرینەی داهاتی نه‌وت نادیارە.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، هه‌فته‌یه‌ک موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواکه‌وتوه، دوای به‌دواداچونمان له‌به‌غداو هه‌رێم گه‌شتینه ئه‌م ئه‌نجامانه."
به‌وته‌ی ئه‌و، "مانگی پێش‌و ٧٢٤ ملیار دینار له‌به‌غداوه هاتووه، ئه‌م مانگه تا ئه‌م ساته هیچ بڕێک نه‌هاتووه‌و بڕیاره ١٧ مانگ بنێردرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌واژوی وه‌زیری داراییه‌و پێویسته له‌به‌غدا بێت، ئێستا له‌له‌نده‌نه، که‌واته: پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هیچ بڕیارێکی که‌مکردنه‌وه نیه له‌ئێستادا.پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه به پشتبه‌ستن به پاره‌ی بغدا ده‌که‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده."
راشیگه‌یاندووه، "بڕێکی زۆری پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نادیاره، ئێستا هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه ٤٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت که ده‌درێته موچه ٣٥٠ ملیار دیناره‌و به‌مه‌ش له‌هه‌ر به‌رمیلێک هه‌رێم ته‌نیا ٢٣ دۆلاری ده‌مێنێته‌وه له‌کاتێکدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت ٧٠ دۆلاره (ئەمەش گەندەڵیەکی ئاشکرای دۆسیەی نەوتە)."
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، "حکومه‌تی عێراق نیه‌تی هه‌یه، له‌چه‌ند مانگی ئاینده‌وه له‌و پشکه‌ی له‌بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان دانراوه، به‌بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی نرخی سۆمۆ له‌پشکی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌مه‌ش زیانه بۆ هه‌رێمی کوردستان. چونکه نرخی فرشتنی نه‌وتی هه‌رێم که‌متره له‌سۆمۆ."