2019-04-16   504     
پەرلەمانی ئێران
پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای ناساندنی ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكای -سنتكۆم- پەسەندکرد.
ئاوێنه: به‌ده‌نگی 2014 په‌له‌مانتار، له‌دانیشتنی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ندكرا، یاساكه له13 مادده پێكھاتووه‌و له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌پڕۆژه یاساكه‌دا ھاتووه، ئێران له‌به‌رامبه‌ر به‌تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، به‌ھه‌مانشێوه ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌ییه به‌تیرۆرست داده‌نرێن. بۆیه ھه‌ر جۆره ھاوكارییه‌كی سه‌ربازیی، دارایی، ھونه‌ری‌و زانیاری به‌ھاوكاری بۆ تیرۆرستان ناوده‌برێت.
ئه‌وه‌شھاتووه، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر "ھه‌نگاوه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مریكا" كه به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ھه‌نگاوی پێچه‌وانه بنێن.
ھاوكات ھێزه چه‌كداره‌كان‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری‌و ھێزه‌كانی پشتیوانی راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێی یاسایی‌و سیاسی‌و دیپلۆماسی كار بكه‌ن بۆ داخستنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
له‌پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێران جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ته‌واوی ئه‌و وڵات‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یڕه‌وی له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕسمیه‌ت ناساندنی سوپای پاسداران له‌لیستی تیرۆرستی ئه‌وا روبه‌ڕوی ھه‌مان ھه‌ڵوێستی ئێران ده‌بنه‌وه.