وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د کۆبوه‌وه‌
  2019-04-16       440       
كۆبونه‌وه‌ی‌ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته‌، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا کۆبوه‌وه‌.

ئاوێنه‌: میدیاكانی‌ ئێران بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی سوریای کردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د کۆبۆته‌وه‌. "کۆبونه‌وه‌که‌ی زه‌ریف‌و ئه‌سه‌د به‌بێ ئاماده‌بونی په‌یامنێران بووه‌."

له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕایگه‌یاندووه‌، ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – دیمه‌شق بووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "له‌سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به‌پرسه‌ ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان‌و هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی پێشو".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×