هۆشیار سیوه‌یلی: پارتی نایەوێت پێکهێنانی حکومەت له‌وه‌ زیاتر دوابکەوێت
  2019-04-16       1238       
هۆشیار سیوەیلی

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ نایەوێت پێکهێنانی حکومەت له‌وه‌ زیاتر دوابکەوێت. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پارتی پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی پرسی جێگری سەرۆکی هەرێم هەیە.

ئاوێنه‌: هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان، هەروەها له‌نێوان پارتی‌و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوامن.

ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان نایەوێت پێکهێنانی حکومەت له‌وه‌ زیاتر دوابکەوێت.

وتیشی، به‌ره‌وپێشچونی باش له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی‌و گۆڕان كراوه‌‌و لەرۆژانی داهاتودا لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی پرسی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی‌و گۆڕان هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دڵی هه‌ردولا رازی بكرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×