لەسەیدسادق دەستبەسەر ژمارەیەك لەماتۆرسكیلدا دەگیرێت
  2019-04-17       726       

هێزەكانی پۆلیسی بنكەی سەیدسادق دەستبەسەر ژمارەیەك لە ماتۆرسكیلدا دەگرن‌و چەند تۆمەتبارێكیش دەستگیر دەكەن، ئاشكراشیدەكات كەسێكی دیكەیان دەستگیركردوە كە بەنیاز بوە بری 320 فەردە شەكری خراپ بو ساغ بكاتەوە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەرێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق چەند تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر ژمارەیەك ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و 320 فەردە شەكری خراپ بو، سادق توانراوە دەست بگیرێت بەسەر 15 ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و چەند چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا".


دەقی راگەیەنراوەكە


هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق چەند تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر ژمارەیەك ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و 320 فەردە شەكری خراپ بوو

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەلایەن دادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادق لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا 18 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەپێی ماددەكانی :

444 و 446 و 453 و 456 و 413 و 401 .

هەروەها لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادق توانراوە دەست بگیرێت بەسەر 15 ماتۆڕ سكیلی بێ‌ سەرەتا و چەند چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا .

لەچالاکییەکی تردا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادق زانیارییان پێگەیشت كەوا كەسێك بەنیازە شەكری خراپ بوو ساغ بكاتەوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادق لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت كە بەنیاز بووە بڕی 320 فەردە شەكری خراپ بوو ساغ بكاتەوە .

لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×