كۆمەك بۆ لێقەوماوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆدەكرێتەوە
  2019-04-17       517       

لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكیدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد موحەمەد رایگەیاند كە كۆمەك بۆ لێقەوماوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆدەكرێتەوە كە بەهۆی لافاوەكانی چەند رۆژی رابردو زیانی زۆریان پێگەیشتوە.


ئاوێنە: ئازاد موحەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆری رێكخراوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك‌و هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەگەیەنێت، باس لەوەش دەكات لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران قسەیان كردوە بۆ گەیاندنی هاوكاری‌و كۆمەكەكان.


ئاشكراشیدەكات سبەینێ‌ "پێنج شەممە" كەمپینەكە رادەگەیەنرێت‌و تێیدا جگە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆری رێكخراوەكان، ژوری بازرگانی سلێمانی، سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكان ژمارەیەك رێكخراوی دیكە بەشداری تێدا دەكەن.
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×