خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
  2019-04-17       1971       

لەسەر كاندیدەكانی بۆ وەرگرتنی پۆست لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە كە هەر ناوێكی كاندیدەكانیان لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە رای فەرمی بزوتنەوەی گۆران نیە.

 

 

دەقی رونکردنەوەکە

 رونکردنەوەیەک لە خانەی راپەڕاندنەوە 


ماوەیەکە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەم ناوانە کاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان.


خانەی راپەڕاندن رایدەگەیەنێ؛ هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان نیە.

17/4/2019

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×