نێچیرڤان
بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی
كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته دوا قۆناغ.
ئاوێنه: به‌پێی
راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تانه‌ی نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه له‌میانی دیدارێكیدا هاتون له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌لفه‌زاله، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری
باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له به‌غدا.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه نێچیرڤان بارزانی له دیداره‌كه‌دا خواستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان داوه‌و پوخته‌یه‌كیشی
ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردو و تێپه‌ڕاندنیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو
پێشكه‌ش كردوه به‌تایبه‌تی ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداو بڕیاردان
له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌ر له‌م دیداره‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه 17/4/2019 به‌ڕێوه‌چوه، نێچیرڤان بارزانی باسی له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی
كوردستان کردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی
حكومه‌تی هه‌رێم له دوا قۆناغدان.
لای خۆیه‌وه ئه‌لفه‌زاله
هیوای خواستوه كابینه‌ی نوێ به زوترین كات پێكبهێنرێت، جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه و ڕۆڵی هه‌رێمی
كوردستانی له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر‌و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی
زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاندوه.
هه‌ردولا باسیان
له پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران كردوه‌و جه‌ختیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانی
شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان كرده‌وه.
ئه‌لفه‌زاله باسی
له سه‌ردانی شاندێكی بزنسمانانی قه‌ته‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی
ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كردوه‌و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه
كردوه‌و هاوكاری و ئاسانكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی دوپات کردۆته‌وه.