فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانیان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كردوه.
ئاوێنه: فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق به "روداو"ی
راگه‌یاند"هیچ کێشەیەک لە ناردنی موچەدا نییەو لەم رۆژانەدا موچەی پێشمەرگەش رەوانە
دەکەین."
ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق له‌كاتێكدایه كه دابه‌شكردنی موچه‌ی
مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دواكه‌وتنی
به‌خۆوه بینیوه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌عێراق
گه‌ڕێندرایه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه
موچه‌ی مانگی یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، سامانه سروشتییه‌كان،
ئه‌وقاق و كاروباری ئایینی و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و زێره‌ڤانی و به‌رگریی
و فریاكه‌وتن دابه‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌ر له‌هه‌واڵی ناردرنی
موچه له به‌غداوه بڕیار بو سبه‌ی ته‌نها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا موچه وه‌ربگرێت.