سه‌یدسادق؛ دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
  2019-04-17       846       

پۆلیسی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌یدسادق دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ده‌رگای شوێنی مانه‌وه‌ی پاسه‌وانی پاركی حه‌سار-یان شكاندبو و بوبونه‌ هۆی گڕگرتنی بیناكه‌.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لە ڕوداوێك ئاگاداركرانەوە لەناو پاركی حەسار لە قەزای سەیدسادق دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق – بنكەی حەسار چونە شوێنی ڕوداوەكە و دەركەوت كە دو تۆمەتبار دەرگای شوێنی مانەوەی پاسەوانی پاركی حەساریان شكاندوەو چونەتە ژورەوەو بەهۆی دەستكاریكردنی سندوقی كارەبای ژورەكەش شۆرتی كارەبا دروست بوەو بیناكە سوتاوەو دو تۆمەتبارەكەش بریندار بون.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ هێزەكانی پۆلیس بریندارەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كردو دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە ئەم دو تۆمەتبارە بەمەبەستی خواردنەوەی مەی ڕویان لەو شوێنە كردوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 477 لەیاسای سزادانی عیراقی هەردو تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×