هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین كوژراون و برینداربونی دو چه‌كداری
میلیشیاكانی سه‌ربه توركیایان له ناحیه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین راگه‌یاند.
ئاوێنه: هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ئه‌نجامدانی چالاكی
سه‌ربازی دژبه سوپای توركیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری.
به‌یاننامه‌كه‌ی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو
رۆژی 15ی نیسان، له گوندی "كیمارێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی شێراوا له‌عه‌فرین هێزه‌كانیان
چالاكییه‌كیان دژبه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی گروپی "حه‌مزه" ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌و چالاكییه‌دا چه‌كدارێكی
گروپه‌كه كوژراوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوه.