ئالان گارسیا، سه‌رۆكی پێشوی پیرۆ له‌كاتی هه‌وڵدانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی
به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناو به‌وهۆیه‌وه له‌نه‌خۆشخانه
گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: نه‌خۆشخانه‌ی كازیمێرۆ ئه‌ویوا له "لیما"ی پایته‌ختی
پیرۆ پێشتر رایگه‌یاند كه ئالان گارسیا، ته‌مه‌ن 69 ساڵ، براوه‌ته ژوری نه‌شته‌رگه‌ری
به‌هۆی ئه‌وه‌ی "فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه." به‌ڵام مارتین بیسكارا،
سه‌رۆكی ئێستای پیرۆ گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی پێشوی راگه‌یاند.
ئالان گارسیا، تۆمه‌تباركرابو به‌وه‌ی به‌رتیلی له كۆمپانیایه‌كی بیناسازی
به‌رازیلی وه‌رگرتوه به‌ڵام سه‌رۆكی پێشوی پیرۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردبوه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی پیرۆ، كارلۆس مۆران رایگه‌یاند، كاتێك پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی
گه‌یشتونه‌ته ماڵه‌كه‌ی، گارسیا داوای لێكردون په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام
بدات و بۆ ئه‌وه‌ش چۆته ژورێكی دیكه.
وتیشی"دوای چه‌ند خوله‌كێك، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس گوێیان له‌ده‌نگی
گوللـه‌یه‌ك بوه، چونه‌ته ژوره‌كه‌و بینویانه گارسیا له‌نێو خوێنی خۆیدا كه‌وتوه."
ئالان گارسیا، دو خولی سه‌رۆكایه‌تی پیرۆی كردوه، یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی
ساڵانی 1985 بۆ 1990 و دوه‌مجاریش له‌ماوه‌ی ساڵانی 2006 بۆ 2011.
لێكۆڵه‌ران باسیان له‌وه كردوه كه ناوبراو له سه‌رده‌می دوه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا،
به‌رتیلی له كۆمپانیا به‌رازیلییه‌كه وه‌رگرتوه له‌په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌ی
دروستكردنی هێڵێكی میترۆ له لیما-ی پایته‌خت.
چوار سه‌رۆكی پێشوتری پیرۆ، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌سه‌ر پرسی
گه‌نده‌ڵی، ئه‌لبیرتۆ فۆجیمۆری، یه‌كێك له سه‌رۆكی پێشوتری پیرۆ له زیندانیه به‌هۆی
سزادانی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.