یوسف محه‌مه‌د: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
  2019-04-17       1413       

یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: یوسف محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، پرسی خەرجنەكردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بەهۆی كێشە كەڵەكەبوەكانی ساڵانی رابردوی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەتایبەت كێشەی دارایی و لە ئێستاشدا كەیسەكە لەلایەنی یاساییەوە، بەرەو پێشەوە چوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خولی رابردو و لەم خولەی ئێستاش نوێنەرانی کورد هەوڵی چارەسەکردنی ئەو کێشەیەیان داوەو ئێستاش بەرەوپێشچونی زۆرباش هەیە لەوبارەیەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وەزیری بازرگانیی عێراق لەسەر خەتە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لە داهاتویەكی نزیكدا كێشەی جوتیارانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×