هێزێكی پۆلیسی
فیدراڵی عێراق له‌خۆرئاوای كه‌ركوك ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌و
له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌كوژرێت و دوانی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
ئاوێنه:
میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه كه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌وریه‌یه‌كی سه‌ر به فه‌وجی سێی لیوای دوی پۆلیسی فیدراڵی له گوندی "سه‌عدونیه"
له‌خۆرئاوای كه‌ركوك كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان
هێمایان بۆ ئه‌وه كردوه كه چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كه‌ی پۆلیسی
فیدراڵیان كردۆته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب كوژراوه‌و
دو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بون.