ئەحمەد كانی: ئێستا كه‌ برادەرانی یەکێتی داوای جێگرێكی سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگرێكی سەرۆکی حکومەت دەکەن
  2019-04-18       1505       

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەحمەد كانی رایدەگەیەنێت بەركەوتەی پارتی كە 45 كورسی هێناوە زۆر لەوە زیاترە بەڵام پارتی نەرمی زۆری نواندوە، پێشی وایە زیاد لەبەركەوتەی خۆیان پشك بە یەكێتی‌و گۆران دراوە، دەشڵێت "ئێستا كه‌ برادەرانی یەکێتی داوای جێگرێكی سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگرێكی سەرۆکی حکومەت دەکەن".


ئاوێنە: ئەحمەد كانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوە كە بەهیچ شێوەیەک پارتی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم نیە، باس لەوەش دەكات لایەنە سەرەکیەکانی تر کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانن، هەڵبەت داواکاری مافی هەر لایەنێکە بەڵام دەبێت هەر لایەنێک بەپێی ئیستحقاقی خۆی بێت، پێشی وایە دوای رێككەوتنی نێوان یەكێای‌و پارتی بزوتنەوەی گۆرانیش داواكارییەكانی دەگۆرێت.



دەشڵێت "ئێمە حەز دەکەین دامەزراوەیی بین"موئەسەساتی"بین بۆ دەسکەوتی حیزبی نەگەڕێین دەمانەوێت حکومەتەکەمان شکۆ و جوانی خۆی بپارێزێت، خۆ ئەگەر بۆ پاراستنی یەک ڕیزی نێوماڵی کورد بێت با سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو جێگرییان هەبێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکبێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×