"هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت"
  2019-04-18       765       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.


ئاوێنە: لەراگەیەرناوێكیدا كە لەسەر لاپەرەوەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداریدەدات بەوەی رایدەگەیەنێت هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

 

دەقی راگەیەنراوەكە

هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دیاردەی دوعاو نوشتەكردن روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: دیاردەی دوعاو نوشتەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەو نایاساییە.

لەروونكردنەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات وەك پۆلیس هەرشوێن و جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت .

دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كەهەر كەسێك سكاڵای لەسەر بەناو شێخێك یان بەناوی دوعاو نوشتكردنەوە دەستدرێژی كردبێتەسەری و پارەی لێوەرگرتبێت و كەسەكەش سكاڵای تۆماركردبێت دەستبەجێ دەستگیرمان كردووە.

داواش لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین لەكاتی بونی ئەم جۆرە رووداوانە دەستبەجێ سكاڵاتۆمار بكەن، لەبەر ئەوەی وەك پۆلیس ناتوانین بچینە سەر هەر ماڵێك كە ئەو كارەی تێدا دەكرێت بەبێ بوونی سكاڵا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×