لەسلێمانی 12 كیلۆ مادەی هۆشبەر‌و یەك ملیۆن حەب دەسوتێنرێت
  2019-04-18       655       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لێپرسراوی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، جەلال ئەمین بەگ رایگەیاند ئەمرۆ لەسلێمانی 12 كیلۆ مادەی هۆشبەر‌و یەك ملیۆن حەب دەسوتێنرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" جەلال ئەمین بەگ، لێپرسراوی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمرۆ لەسلێمانی 12 كیلۆ مادەی هۆشبەر‌و یەك ملیۆن حەب دەسوتێنرێت، ئاشكراشیدەكات لەسەرەتای ساڵی رابردو تا ئێستا 40 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیركراون.


باس لەوەش دەكات ئەو مادانەی لە ناوچەی تانجەرۆ دەسوتێنرێن بریتین لە حەشیش، هیرۆین، تلیاك كەسەرجەمیان برەكەیان 12 كیلۆ دەبێت‌و بری یەك ملیۆن لە حەبیش لەجۆری ترایماندۆڵ، شیشە كە شیشە بەمەترسیدارتر دەزانێت لەنێو مادەهۆشبەرەكان دەسوتێنرێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×