پۆلیسی پێنجوێن 10 تۆمەتبار دەستگیر دەكات
  2019-04-18       1031       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە پۆلیسی پێنجوێن 10 تۆمەتبار دەستگیر دەكات‌و هەڵمەتێكیش بۆ پشكنینی گازینۆ‌و كافتریاكان ئەنجامدەدات‌و دەستبەسەر چەند چەقۆ‌و بۆكس جەنجەردا دەگرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و كەسانی لەیاسا هەڵاتوو ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 10 تۆمەتبار دەستگیردەكەن،  هەروەها لەدرێژەی هەڵمەت و گەڕانی هێزەكانی بەشی پۆلیس پێنجوێن بۆ ناو كافتریا و گازینۆ شەوانەكانی سنوری قەزاكە دەستگیراوە بەسەر چەندین چەقۆو بۆكس خەنجەردا كە بەپێی یاسا ڕێپێدراو نیە ، هەڵمەتی گەڕان و پشكنینەكانی هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی دادگاكان دەكرێتەوە".



دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی


هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن 10 تۆمەتبار دەستگیردەكەن

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و كەسانی لەیاسا هەڵاتوو ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 10 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەشێوەیەك :

- تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەوڵی داوە هاوڵاتییەك بكوژێت .

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تاوانی دزی ئەنجامداوە .

- سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ .

- پێنج تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی .

هەروەها لەدرێژەی هەڵمەت و گەڕانی هێزەكانی بەشی پۆلیس پێنجوێن بۆ ناو كافتریا و گازینۆ شەوانەكانی سنوری قەزاكە دەستگیراوە بەسەر چەندین چەقۆو بۆكس خەنجەردا كە بەپێی یاسا ڕێپێدراو نیە ، هەڵمەتی گەڕان و پشكنینەكانی هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی دادگاكان دەكرێتەوە .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×