وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد موحەمەد پێشوازی لەبریاری قەدەغەكردنی یاری "پەبجی" دەكات لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بەپێویستیشی دەزانێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بریار بدات بۆ جێبەجێكردنی بریارەكەی پەرلەمانی عێراق.
ئاوێنە: ئومێد موحەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بریارێكی پەرلەمانی عێراق بۆ قەدەغەكردنی یاری پەبجی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند كە پیشوازی لەبریارەكە دەكەن، وتیشی "هەر بریارێك لەبەغداوە دەربچێت دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش بریار لەسەر جێبەجێكردنی بدات".
دوێنێ "چوار شەممە" پەرلەمانی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی یاری په‌بجی و هاوشێوه‌كانیدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به "هه‌ڕه‌شه"یان ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
په‌رله‌مانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ و به پشت به‌ستن به مادده‌ی 59ی ده‌ستور بڕیاریدا یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كانی په‌بجی، فۆرتنایت و نه‌هه‌نگی شین و یارییه هاوشێوه‌كانیان قه‌ده‌غه‌بكرێن.
له‌ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه، ئاماژه به‌وه دراوه له‌ڕونگه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ی هه‌ندێك له یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندورستی، كو‌لتور و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق دروستی ده‌كه‌ن له‌نێویشیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ر توێژه‌كانی منداڵان، گه‌نجان و خوێندكارانی قوتابخانه‌و زانكۆكان و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌و فێركردن، بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له‌حكومه‌ت بكرێت كه هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌و یارییه ئه‌لكتروۆنیانه‌ی وه‌ك په‌بجی، فۆرتنایت و نه‌هه‌نگی شین و هاوشێوه‌كانیان و بازرگانی پێوه‌كردنیانه‌وه هه‌یه قه‌ده‌غه‌و بلۆك بكرێت چونكه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌سه‌ر ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن رابسپێردرێن بۆ گرتنبه‌ری رێكاره ته‌كنیكییه گونجاوه‌كان به‌مه‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.