قوباد تاڵه‌بانی،
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه به‌شی زۆری ئاڵۆزییه‌كانی
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به ته‌رجه‌مه‌كردنی به‌ركه‌وته‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه‌و ده‌شڵێت"ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی پێوتین كه هیچ لایه‌نێك
به‌ته‌نها ناتوانێت حوكمڕانی كوردستان بكات."
ئاوێنه: قوباد
تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ده‌ستپێكی 22ه‌مین ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژدا له وته‌یه‌كدا
رایگه‌یاند "ده‌بێت وریابین جیاوازی په‌لكێشمان نه‌كات بۆ پاشاگه‌ردانی و هه‌ركه‌س
بۆ خۆی، ره‌خنه نه‌كه‌ینه پاساوێك بۆ یه‌كترشكاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه."
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه وتی"زیاتر له‌شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه،
ره‌خنه‌ی زۆر ده‌گیرێت له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، ره‌خنه‌كانیش له‌جێی
خۆیه‌تی، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری هه‌ن شایه‌نی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنن."
وتیشی"به‌مدواییه
دۆخی سیاسی ئێمه روبه‌ڕوی دو راستی بوه‌وه، یه‌كێكیان ئه‌نجامه‌كان و دوه‌میشیان
پێگه‌و كاریگه‌ری و تایبه‌مه‌ندی هێزه براوه‌كانه، ئه‌وه‌ش هیچ به‌مانای سفركردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نایه‌ت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شی زۆری ئاڵۆزییه‌كانی
دروستكردنی ئه‌م كابینه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ته‌رجه‌مه‌كردنی به‌ركه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه
هه‌یه، چونكه ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی پێوتین كه هیچ لایه‌ك به‌ته‌نها ناتوانێت حكومڕانی
كوردستان بكات."
سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت "ده‌رفه‌تی دانوستان"
له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ده‌ستبده‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌لاپه‌ڕه‌ی
خۆی له‌فه‌یسبوك، سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ، نوسیویه‌تی"جوانی گەلاوێژ کردنەوەی دەرگای رەخنە و
بەخۆداچونەوەیە کە پێموایە دەبێت ئەم تایبەتمەندییە لە کایەی کلتوری و رۆشنبیرییەوە
بگوازینەوە بۆ سیاسەت و حکومڕانی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ڤیستیڤاڵەكە لەوەرزی بەهاردایە كە هی خۆشی و
ناخۆشییەكانی گەلی كوردەو دەبێت ئەمە هاندەرمان بێت بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و كاركردن
بۆ پرسە نەتەوەیی و خزمەتگوزارییەكان و هەرچی زوتر یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی پێكهێنانی
حكومەت چونكە جگە لەرێككەوتن هیچ بژاردەیەكیترمان نییە."