كونسوڵی کۆماری
ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌وە سەردانی هاوڵاتیانی ئێرانی
بۆ هەرێمی کوردستان بە خۆڕاییە و وه‌رگرتنی رسومات له گه‌شتیاران له‌لایه‌ن هه‌رێمی
كوردستانه‌وه هەڵوەشێندراوەتەوە. ئه‌وه‌ش دوای هۆشداری ئێران دێت له‌وه‌ی كه ئه‌وانیش
فیزای بێبه‌رامبه‌ر ناده‌نه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: سەعدوڵڵا
مەسعودیان، كونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا بە
کوردپرێسی ڕاگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه وە وەرگرتنی باج و ڕسوماتی
25هەزار دیناری لەو هاوڵاتییه ئێرانیانه‌ی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هەڵوەشێنراوەتەوە.
مەسعودیان
وتیشی"پاش به‌دواداچونی بەردەوام و گفتگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ پێمان ڕاگەیێندرا کە ڕێککەوتنی نێوان تاران-بەغدا جێبەجێ دەکرێت و هاوڵاتییانی
ئێرانی چیدی پێویست ناکات ڕسوماتی 25هەزار دیناری له‌كاتی گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمی
كوردستان بده‌ن."
هه‌ر ئه‌مڕۆ مورتەزا
عەبادی، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە کوردپرێسی راگه‌یاندبو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردوە کە 25 هەزار دیناری پارەی ڤیزا لە گەشتیارانی ئێرانی
وەرنەگیرێت و به‌م نزیكانه‌ش فەرمانەکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه نوێنەرایەتییەکانی ئێران لەعێراق و هەرێمی کوردستان
لە ڕۆژی یەکی نیسانەوە دەستیان کردوە بە پێدانی ڤیزای بێبەرانبەر بە گەشتیارانی عێراق
و هەرێمی کوردستان، به‌ڵام پێچەوانەی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و عێراق، حکومەتی هەرێم،
باجی سەر ڤیزای بۆ گەشتیارانی ئێرانی هەڵنەگرتبو.
ڕێککەوتنی نێوان
ئێران و عێراق بۆ پێدانی ڤیزای بێبەرانبەر لە سەردانەکەی ڕۆحانی بۆ بەغدا لە نێوان
ئەو دو وڵاتەدا ئیمزا کرا.
جێبەجێنەکردنی
ڕێککەوتنەکەی تاران و بەغدا لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایه‌تی لایەنی ئێرانی لێکەوتەوە
و له‌چه‌ند رۆژی رابردودا مورتەزا عەبادی، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر له‌وباره‌یه‌وه
هۆشداری داب‌و.
مورتەزا عەبادی
وتبوی"پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکەی ئێران و عێراق بۆ پێدانی ڤیزای
بێبەرانبەر نمونەی کارشکێنییە و ئەگەر بێت‌و ئەوه بەردەوام بێت ئەوا لایەنی ئێرانییش
چیتر ڤیزای بێبەرانبەر بە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان نادات."