پۆلیسی وزه‌ی
عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وتی باكور هه‌وڵێكی
دزینی نه‌وتیان له پارێزگای كه‌ركوك پوچه‌ڵكردۆته‌وه.
ئاوێنه:
پۆلیسی وزه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وتی
عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له چالاكییه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر دو تانكه‌ردا گرتوه
كه هه‌وڵی دزینی نه‌وتیان داوه له‌و بۆرییه‌ی نه‌وت له وێستگه‌ی "سارلۆ"
له قه‌زای دوبز-ه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ وێستگه‌ی خورمه‌له.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه
بۆرییه‌كه كونكراوه‌و به‌درێژایی 20 مه‌تر سونده‌ی لێ به‌ستراوه تا گه‌یه‌ندراوه‌ته
تانكه‌ره‌كان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و تانكه‌رانه له‌ڕێگه‌ی دانانی كه‌مینه‌وه
بوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دزینی نه‌وتی خاو له ناوچه‌كه.