محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سعودیه له‌سه‌ر هاریكاریی ئه‌منی و هه‌واڵگریی نێوان
هه‌ردو وڵات رێككه‌وتون.
ئاوێنه: كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه-ی سعودی له‌زاری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه به‌غداو ریاز رێككه‌وتن له‌سه‌ر
هاریكاریی نێوانیان له بواری ئاسایش و هه‌واڵگریدا.
ئه‌و لێدوانانه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له‌میانی
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدێكی عێراقدا به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هاتون بۆ
سعودیه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ
رایگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی
سعودیه كۆبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به یه‌كه‌م سه‌ردانی ره‌سمی گه‌یشته
ئه‌و وڵاته.
كۆبونه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د
بن سه‌لمان دوای ئه‌وه هات كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان كۆبوه‌و
نوسینگه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه 13 رێككه‌وتنیان له‌چه‌ند بوارێكی جیاجیای وه‌ك
بازرگانی، وزه‌و هاریكاریی سیاسی ئیمزاكردوه.