رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگه‌یاند، چه‌ند
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی له یه‌كێك له گرتوخانه‌كانی موسڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانیان
داوه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند مانێگ له‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كه له‌وباره‌یه‌وه
راپۆرتی بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌دو نامه‌ش حكومه‌تی عێراقی ئاگاداركردۆته‌وه له‌باره‌ی
لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكاریانه به‌ڵام حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی نامه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: هیومان رایتس ۆوچ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
له‌ڕاپۆرته‌كێدا له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه‌وه
رایگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا كه ئه‌و راپۆرتانه‌یان كه به به‌ڵگه‌وه باس له
بونی ئه‌نكه‌نجه‌دان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه پشتگوێخراون، وا ده‌كات
جێی سه‌رسوڕمان نه‌بێت كه پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام بن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بانگه‌شه‌كانی بونی ئه‌شكه‌نجه له‌گرتوخانه‌كاندا
به‌جدی وه‌ربگرن.
هێومان رایتس
ۆوچ پێشتر راپۆرتێكی له‌باره‌ی سێ گرتوخانه‌ی نێو موسڵ بڵاوكردۆته‌وه كه تێیاندا
ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به قسه‌ی چه‌ند ده‌ستگیركراوێكی
پێش‌و و باوكی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌یه‌كێك له‌و گرتوخانانه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌راپۆرته‌كه‌ی
ئه‌مڕۆشیدا هیومان رایتس ۆوچ له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له گرتوخانه‌ی
فه‌یسه‌لیه‌ی موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر بوه تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، بڵاویكردۆته‌وه كه له‌و شه‌وه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌كه
زیندانه‌كه، پاسه‌وانه‌كان بردویانه بۆ شوێنێكی پشته‌وه‌ی زیندانه‌كه كه له‌پشت
ده‌رگایه‌كی ئاسنینه‌وه بوه‌و له‌زیندانییه‌كانی دیكه جیاكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌م
زیندانییه ئازادكراوه نوێیه باسی بۆ كردون هاوشێوه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بون كه
پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌و زیندانه‌دا باسیان بۆ رێكخراوه‌كه كردوه.
ئه‌م
زیندانییه كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی ناوی نه‌هێنراوه باسی له‌وه كردوه كه
له‌و به‌شه‌ی پشته‌وه‌ی زیندانه‌كه‌دا كه ئه‌و شه‌وه پاسه‌وانه‌كان بردویانه، هه‌شت
زیندانی دیكه‌ی دیون كه به ڕوتی راوه‌ستێنراون، چوار پاسه‌وان به سه‌تڵ ئاویان پێداكردون
و دواتر خستویانن به زه‌ویدا، یه‌ك له دوای یه‌ك قاچی زیندانییه‌كانیان به‌رزكردۆه‌وه
و پێیه‌كانیان به په‌تێك به‌ستۆته‌وه كه له‌سه‌ر دارێك جێگیركرابو، تا توانای جوڵاندنی
پێیه‌كانیان نه‌بێت، ئینجا هه‌ر زیندانییه‌ك بۆ 15 خوله‌ك به به‌رده‌وامی به بۆری
پلاستیكی له‌ژێر پێیه‌كانیان ده‌درا و هه‌ر له‌وێدا شه‌ش زیندانی دانیان به‌وه‌دانا
په‌یوه‌ندییان هه‌بوه به داعشه‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له دانپێدانانه‌كه‌دا
بڵێن بۆ ماوه‌ی چه‌ند له‌گه‌ڵ داعش بون.
پاسه‌وانه‌كانی
زیندان، جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كیان به‌كارهێناوه كه هاوشێوه‌ی خنكاندیان بوه به
ئاو، بۆ ئه‌وانه‌ی دانیان به‌هیچدا نه‌ناوه، به‌وته‌ی ئه‌و زیندانییه، دواتر پێنج
له پاسه‌وانه‌كان و ئه‌فسه‌رێك، هه‌ریه‌كێك له زیندانییه‌كان كه روت بون، به نه‌قاله‌ی
پرته‌قاڵییه‌وه به‌سترانه‌وه و تا ئه‌و ئاسته‌ی قاچیان گه‌یشته سه‌روی سه‌ریان به‌رزكرانه‌وه
و ده‌موچاویان به پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ داپۆشرا، دواتر ئاو خرایه سه‌ر ده‌میان و بۆ پێنج
خوله‌ك به بۆری پلاستیكی لێیان ده‌درا.
زیندانییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه دواتر پاسه‌وانه‌كان ده‌ستی زیندانییه‌كانیان
له پشته‌وه به‌ست، له‌رێی قولاپێكه‌وه به سه‌قفه‌كه‌وه هه‌ڵواسران بۆ نزیكه‌ی
یه‌ك سه‌عات، به‌وهۆیه‌وه تا سه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یان هه‌مو زیندانییه‌كان دانپێدانیان
لێوه‌رگیراو و بۆ زیندانه‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه.
دوای كاتژمێرێك
له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی، وه‌ك زیندانییه‌كه باسیكرد، كاتێك له‌گه‌ڵ 12 زیندانی تردا بوه
له به‌شه‌كه‌ی خۆی، سێ بۆ چوار پاسه‌وان چونه‌ته ژوره‌وه و به پێڵاوه‌وه چونه‌ته
سه‌ریان.
ئه‌و زیندانییه
ناوی چوار ئه‌فسه‌ری گرتوخانه‌كه‌ی هێناوه، كه راسته‌وخۆ به‌شداربون له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌دا.
هیومان رایتس ۆوچ
داوای كردوه ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێنمایی ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌ی
ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ.