قەرەتەپە؛ له‌و بینایه‌ی بۆ کۆمیتەی یەکێتی دانرابو، بۆمبێك ته‌قییه‌وه‌
  2019-04-18       1293       
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌؛ له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كان چۆڵكران

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەناحیەی قەرەتەپەی سەربە قەزای خانه‌قین، بۆمبێك لەبینای کۆنی ئەنجومەنی شارەوانی قەرەتەپە تەقیەوە کە ڕەزامەندی وەرگیرابو بکرێتە باره‌گای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی كوردستان.  

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: محه‌مه‌د عومه‌ر، بەرپرسی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتی بە ئاوێنەی راگەیەند"ئێمە بارەگامان نییە لەقەرەتەپە، بەڵام ئێمە رەزامەندیمان وەرگرتوە لەحکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بارەگای کۆمیتە بکرێتەوە لەجێگای کۆنی ئەنجومەنی شارەوانی قەرەتەپە کە بەر تەقینەوەکەی ساڵی 2014کەوت."

وتیشی"ئێستا بینایەکی چۆڵە دەرگاو شتی پێوە نییە، جێگایەکە دیاریکراوە کۆمیتە لەوێ بکرێتەوه‌."

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی"عێراق فرەجەمسەرییە لایەک ره‌زامه‌ندی ده‌دات و لایەکی تر ناڕازییە، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای عێراق ڕۆشتوەتە ئەوێ وتویەتی قبوڵناکەین بکرێتەوە. پێشتریش دوجار ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌."

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌و شوێنه‌، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی "ئەم ئێوارەیە سه‌عات 8:30  خوله‌ك‌ بۆمبێك لەناو بیناکە تەقێنرایەوە، ڕوداوەكه‌ بەوشێوەیە بوە."

ئەم ڕوداوە لەکاتێکدایە کە ڕەزامەندی وەرگیراوە ئەو جێگایە بکرێته کۆمیتەی یەکێتی كه‌ لەدوای ڕوداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرو کشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كانیش چۆڵکران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×