لیوا حه‌سه‌ن
نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی
كه میدیاكانیان هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ترس و تۆقاندن به سلێمانی ببه‌خشن.
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه شاره‌كه "ئارامه."
ئاوێنه: لیوا
حه‌سه‌ن نوری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند"تائێستا
چه‌ندین پیلانی تیرۆرستیان شتكست پێنهێناوه و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت تاوانكاری بكات
یان یاسا پێشێل بكات، روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه و ده‌یانده‌نه دادگا."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی هاوڵاتیانی
دڵنیاكرده‌وه كه ئاسایش به‌رقه‌راره‌و له‌خزمه‌تی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكدا ده‌بن.
وتیشی"سلێمانی شارێكی ئارامه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی
سیاسی به‌مه‌رامی سیاسی كه‌ناڵ و میدیاكانیان هانده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ترس
و تۆقاندن به سلێمانی ببه‌خشن و به ئه‌نقه‌ست له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی خۆیانه‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیاریی هه‌ڵه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و زانیارییه‌كان ئاوه‌ژو
ده‌كه‌ن."
وتیشی"له‌پڕ
كه‌ناڵێك یان لایه‌نێكی سیاسی ئه‌وه‌ی كه روده‌دات به سیناریۆ ناوی ده‌بات."
به‌ڵام لیوا حه‌سه‌ن
نوری ناوی هیچ لایه‌ن و كه‌ناڵێكی دیاریكراوی نه‌هێنا.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو"
بۆچی سیناریۆ دروست بكه‌ین، چۆن دەتوانین روداوێک روی نەدابێت، سیناریۆی لەسەر دروست
بکەین. ره‌نگه ده‌یان روداوی دیكه‌ش هه‌بێت نه‌توانین زانیاریی له‌سه‌ر بده‌ین تا
كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت."
داواشی له میدیاكان
كرد "هێمنتر بن و رق و كینه‌كانی خۆیان نه‌كه‌نه زانیاری و به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوی
بكه‌نه‌وه، چونكه خه‌ڵك پێویستی به‌وه‌یه له‌ناو ماڵی خۆیدا به ئارامی بژی."