ئیبراهیم كاڵن،
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕێیە ناوچەی ئارام
لەژێر كۆنترۆڵی خۆیدا لە باكوری سوریا دروست بكرێت.
ئاوێنە: له پاش
كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت كه له كۆشكی سه‌رۆكایاتی كۆمار به‌ڕێوه‌چو، وتەبێژی
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا جەختی
كردەوە كە وڵاتەكەی تەنها لەناو سنورەكانی خۆی روبەڕوی پەكەكە نابێتەوە بەڵكو
ئامانجی لەپێشینەی ئەوەیە لە دەرەوەی سنورەكانیش روبەڕوی ببێتەوە.
لەبارەی دۆخی
سوریاوە رایگەیاند"له ئێستادا چاوه‌ڕوانییه‌كانمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زوه لیژنه‌ی
ده‌ستور له‌وێ دروستبكرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كاندا."
وتیشی"لە چوارچێوەی
یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، کارەکانمان بە چڕی بۆ کۆتایھێنان بە شەڕ و پێک‌ھێنانی
کۆمیتەی دەستوری و دەستەبەرکردنی قۆناغی راگوزەری سیاسی بە رێگەی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
ئامانجی له پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنی ئیدلب بكه‌ینه رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن
كه به هه‌وڵی تاکەكه‌سی سه‌ركۆمارمان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ده‌سته‌به‌ربو، به‌ڕێژه‌یه‌كی
به‌رچاویش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو بوین".
ئەوەشی
خستەڕو"چاوەڕێی ئەوە دەکەین، نەخشە رێگای منبج بە زوترین کات جێبەجێ بکرێ و رێگە
بە حەواندندنەوەی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە رۆژھەڵاتی فوڕات نەدرێ."
ئیبراهیم كاڵن لەبارەی
بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا ڕایگه‌یاند"چاوەڕێی بەردەوامی قۆناغەکە دەکەین،
چاوەڕێی ئەوە دەکەین ناوچەی ئارام لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا پێکبھێنرێ."
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی
نێوەندگیری لەگەڵ ئەسەد، كاڵن ڕایگه‌یاند"ھەوڵدان بۆ نێوەندگیری لە ئارادا نییە.
ھیچ پەیوەندی و دیالۆگێکمان لەگەڵ رژێم جێگەی باس نییە. ئەگەر ناردنی پەیامێک بۆ ئەوێ
جێگەی باس بێت ئەوا لە رێگەی روسیا و ئێران ئەنجامی دەدەین. ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی
ئاسایشی سنورەکانمان بەڕێوەی دەبەین".