سێ هاوڵاتی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دران
  2019-04-19       1334       

سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە بەندیخانەی ئیلام-ی رۆژهەڵاتی كوردستان سزای سێدارەدانی سێ هاوڵاتی كورد، جێبەجێ كرا.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی دوێنی سزای لەسێدارەدانی سێ هاوڵاتی كوردیان لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێكردوە.

رێكخراوەكە ھێمای بۆ ئەوە كردوە كە سێ هاوڵاتییە كوردە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر كرابون و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابو.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە هێشتا ناسنامەی ئەو سێ هاوڵاتییەیان بۆ رون نەبۆتەوە بەڵام دەزانن كە كوردن.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٧٠ هاوڵاتی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە لە لەسەدا 26ی كۆی گشتی لەسێدارەدراون لە ئێران لەو ساڵەدا پێكدەهێنن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×