توركیا؛ دو كەس بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیمارات دەستگیركران
  2019-04-19       524       

بەرپرسێكی باڵای توركیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دو كەسی سیخوڕ لە ئیستانبوڵ دەستگیركراون كە كاری هەواڵگریان بۆ دەوڵەتی ئیمارات كردوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری ئەو بەرپرسە باڵایەی توركیاوە بڵاویكردۆتەوە كە دو كەسە رۆژی دوشەممەی رابردو لە ئیستانبوڵ دەستگیركراون و دانیان بەوەداناوە كە سیخوڕیان بەسەر هاوڵاتیانی عەرەبەوە كردوە بۆ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی.

ئەو بەرپرسە كە ناوی نەهێنراوە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وڵاتەكەی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەگەڵ یەكێك لەو دو دەستگیركراوانەدا لەبارەی ئەوەی ئاخۆ هاتنی بۆ توركیا پەیوەندی هەیە بە كوژرانی جەمال خاشوقچی، رۆژنامەنوسی ناوداری سعودییەوە كە ساڵی رابردو لەنێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەئیستانبوڵ كوژرا.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی رەسمی توركیا (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە"له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، دو كارمه‌ندی هه‌واڵگریی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕیی بۆ ئیمارات، ده‌ستگیركراون."

ئاژانسەكە ئەوەی دیاری نەكردوە كە تەنها لە یەكێك لەو دوكەسە لە پەیوەست بە كەیسی كوشتنی خاشوقچی دەكۆڵرێتەوە بەڵكو وتویەتی"له‌ په‌یوه‌ندیی گومانلێكراوه‌كان به‌ تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقجی، ده‌كۆڵرێته‌وه‌."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×