هەدەپە داوای دوبارەكردنەوەی هەڵبژاد لە دو ناوچە دەكات
  2019-04-19       797       

پارتی دیموكراتی گەلان(هه‌ده‌په)‌ تانه‌ی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شه‌مزینان و ناوچه‌ی "باژێرگران"دا و داوای له‌ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان بكات و هه‌ڵبژاردن له‌و دو شوێنه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فوڕات نیوز، پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕایده‌گەیاندوە كە له‌ شاری شه‌مزینان و ناوچه‌ی باژێرگران-ی سه‌ر به‌ شاری گه‌ڤه‌ر له‌ پارێزگا‌ی جۆله‌مێرگی باكوری كوردستان له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا ساخته‌كاری و پێشێلكاری كراوه‌.

بەپێی هەواڵەكە هەدەپە "سكاڵای نائاسایی" لە دەستەی هەڵبژاردنەكان تۆماركردوەو ئاماژەی بەوەداوە كە لە شەمزینان هەدەپە سێ هەزارو 203 دەنگ و ئاكەپە-ش سێ هەزارو 447 دەنگی بەدەستهێناوە كە جیاوازی ژمارەی دەنگەكانیان تەنها 154 دەنگە.

هەدەپە ئەوەشی خستۆتەڕو كە ناوچەی باژێرگران-یش بە هەمان شێوە پێشێلكاری كراوە كە بەگوێرەی ئەنجامە رەسمییەكان لەو ناوچەیە ئاكەپە 915 دەنگ و هەدەپەش 838 دەنگی بەدەستهێناوە.

هەدەپە لەتانەكەیدا داوای كردوە لەو دو ناوچەیە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو پرسە بكرێت و سەرلەنوێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×