2019-04-19   2085     
سێ سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌حزبه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندو هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ "نه‌بونی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر" له‌حزبه‌كه‌دا.
ئاوێنه: له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه، هه‌ریه‌كه له‌سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ‌و لێپرسراوی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئیسماعیل ڕه‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ له‌نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵ رایانگه‌یاندووه، "نه‌بونی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر، كه خزمه‌ت به‌گشت چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات، جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌نێو حزبدا".
ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن "پشتگوێخستنی پێگه‌ی سیاسی و ئابوری‌و دیبلۆماتی‌و جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتوانی ئه‌نجومه‌نی بانگه‌وازو به‌ڕێوه‌بردن".
ئه‌وان پێیانوایه تا ئێستا حزبه‌كه‌یان خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ی به‌شداریی حكومه‌ت ده‌كات یاخود ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.