2019-04-19   1633     
دیمه‌نی روداوه‌كه
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 2019/4/19، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی بنگرد - رانیه، 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 7ی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، روداوه‌كه له‌نێوان دو ئوتومبیل له‌جۆری تویتا هایلوكس‌و تویتا كامری رویدا‌و له‌ئه‌نجامدا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه پێكهاتون له‌چوار ژن‌و 2 منداڵ، هه‌روه‌ها 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندابون.
راشیگه‌یاندووه، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی روداوه‌كه، برینداره‌كان گواسرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی روداوه‌كه ئه‌نجامدراوه.
هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بنگردی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دوكانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.