2019-04-19   749     
سێ كۆڵبه‌ری كورد له‌شاری پیرانشاری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵی كوردستان (كوردپا) بڵاویكردۆته‌وه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو سێ كۆڵبه‌ری كورد له‌به‌رزاییه‌كانی (كانی خودا) له‌شاری پیرانشار، به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه دو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره بون، ئه‌وان ڕزگاریان بووه.
ئاژانسه‌كه ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی به‌مشێوه‌یه راگه‌یاندووه:
به‌همه‌ن عه‌بدولباقی جه‌سوری، خه‌ڵكی گوندی شیناوێ
حسێن شه‌معزاده موڕاد، خه‌ڵكی گوندی كانی ئه‌شكه‌وت
سیروان په‌شه‌نگ محه‌ممه‌د، خه‌ڵكی گوندی موساڵانی سه‌رده‌شت.
به‌پێی ئامار‌و زانیارییه‌كان، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا 14 كۆڵبه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.