سوپای توركیا كوژرانی چوار سەربازی خۆی لەشەڕی گەریلادا رادەگەیەنێت
  2019-04-20       551       
سەربازێكی تورك. فۆتۆ: ئاژانسی ئەنادۆڵ

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد، كە لەپێكدادانێكدا لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەسەر سنوری عێراق، چوار سەربازی وڵاتەكەی كوژران و شەشی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی رەسمی توركیا(ئەنادۆڵ)، وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەكەدا لەسەر هێڵی سنوریی نێوان توركیاو عێراق، دوێنێ شەڕو پێكدادانێك لەنێوان سوپاكەو گەریلاكانی پەكەكەدا هاتۆتە ئاراوە.  

بەیاننامەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەشەڕەكەدا چوار سەربازی توركیا كوژراون و شەشی دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دوان لە سەربازە كوژراوەكان، دوای برینداربونیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو لەوێ گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشداوە كە لەناوچەی شەڕەكە هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكە دەستیان بە بۆمباران كردوەو ئۆپەراسیۆنەكانیشیان درێژەی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×