كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بارانی پچڕ پچڕو سبەی بارانی بەلێزمە دەبارێت
  2019-04-20       913       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، ئەمڕۆ بارانی پچڕپچڕ و سبەی بارانی بەلێزمە دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی بارانی پچڕپچڕ لەكات و شوێنی جیاجیادا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە رێژەی باران بارینەكە لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی رایگەیاندوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان نیمچە هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دابارینی لێزمە باران و هەورە تریشقەی پچڕپچڕ كە لەكاتەكانی شەودا رێژەكەی زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×