بریندارێكی دیكەی روداوی هاتوچۆكەی رانیە گیانی لەدەستدا
  2019-04-20       850       
دیمەنێكی روداوەكە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، یەكێك لە بریندارەكانی روداوی هاتوچۆكەی دوێنێی سەر رێگای بنگرد-رانیە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو بەوەش تا ئێستا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوەو شەش كەسی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی پێشتر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە پێشنیوه‌رۆی‌ دوێنێ هەینیله‌ئه‌نجامی‌ روداوێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای‌ ناحیه‌ی‌ بنگرد - رانیه‌، شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوەو حەوت كەسی‌ دیكه‌ش بریندار بون.

پۆلیسی سلێمانی هێمای بۆ ئەوە كردبو كە روداوه‌كه‌ له‌نێوان دو ئوتومبیل له‌جۆری‌ تویتا هایلوكس‌و تویتا كامری‌ رویداوە.

دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە بەیاننامەیەكدا دوا ئاماری روداوەكەی خستەڕو و رایگەیاند، یەكێك لە بریندارەكان لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا لەڕوداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە حەوت كەس و شەش كەسی دیكەش بریندارن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×