پۆلیسی سلێمانی: پەیجەكەمان گەراوەتەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆمان
  2019-04-20       1669       


دوای چەند كاتژمێرێك لەهاككردنی‌و دانانی وێنەی چەند پۆلیسێك‌و تۆمەتباركردنیان بە گەندەڵی، لەئێستادا پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەكات كە پەیجەكەیان گەراوەتەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر ئاككردنەكە بەردەوامە. 


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە فەرمی رایدەگەیەنێت كە لەئێستادا ‌و دوای هەوڵێكی زۆر توانیویانە سەركەوتوبن لەگێرانەوەی پەیجەكەیان لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك، ئەویش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك هاككرابو، باس لەوەش دەكات بەدوای ئەو كەسەدا دیەگەرێن كە كاری هاككردنەكەی ئەنجامداوە.


پێشتر پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لاپەڕەی رەسمی(پەیج) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاک کراوە.


: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٢٠ی نیسانی ٢٠١٩) پەیجەکەیان لە فەیسبوک هاک کراوە و لە هەوڵی گەڕاندنەوەیدان، تائێستاش نازانن لەلایەن کێوە هاک کراوە.


ئەو کەسەی پەیجەکەی هاک کردوە، بەشێک لە بڵاوکراوەکانی سڕیونەتەوە و وێنەی چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داناوە و بە "گەندەڵیی" تۆمەتباری کردون.


پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٤٠ هەزار لایکی هەیە و رۆژانە کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەو روداوانە بڵاودەکاتەوە کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەدا رودەدەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×