بەپێی هەواڵێكی دەنگی كوردی ئەمریكا دژی گەرانەوەی پێشمەرگە ئەمرۆ خۆپیشاندان دەكرێت، ئاشكراشیدەكات خۆپیشاندانەكە لەناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە دەبێت‌و بەرپرسانی كوردیش دەڵێن "دەستی شیعە‌و عەرەبەكانی جەلەولای لەپشتە".
ئاوێنە: دەنگی ئەمریكا لەرێگەی سەرچاوەیەكەوە نوسیویەتی "خۆپیشاندانه‌که دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبی کوردی و به‌دیاریکراوی کۆمیته‌ی یه‌کێتی یه، چونکه ئه‌وان وا ده‌زانن کورد بگه‌رێته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێت"، بەرپرسانی كوردیش دەڵێن " ده‌ستی گروپه شیعیه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی جه‌له‌ولا له پشت جوڵاندنی مه‌سه‌له‌که‌وه‌یه، بینایه‌کی ڕووخاو دیاریکراوه بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گای یه‌کێتی تێببرێته‌وه، چه‌ند شه‌وێک له‌مه‌وبه‌ر بۆمبێک له‌نێو بیناکه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه".
راشیدەگەیەنێت ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حیزبه کوردیه‌کان له‌قه‌ره‌ته‌په، له‌کاتێکدایه پێشتریش هه‌وڵی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له جه‌له‌ولاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دراوه.