سریلانكا: زنجیرەیەك تەقینەوە ژمارەیەك قوربانی لێدەكەوێتەوە
  2019-04-21       598       

 

زنجیرەیەك تەقینەوە وڵاتی سریلانكا دەهەژێنێت‌و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە 130 كەس كوژراون‌و نزيكةى 300 كەسيش  برینداربون، لەبەرامبەریشدا حكومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی راگەیاندوە‌و رێوشوێنە ئەمنییەكانی توند كردوە.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" ژمارەیەك تەقینەوەی یەك لەدوای یەك چەند شارێكی وڵاتی كۆڵۆمبیای كردە ئامانج‌و ئامارەسەرەتاییەكان باس لە كوژرانی زیاتر لە 130 كەس‌و برینداربونی  نزيكةى  300 كەسی دیكە دەكەن، تەقینەوەكانیش هاوكاتە لەگەڵ مەراسیمی جەژنی قیامەی مەسیحییەكان.

تەقینەوەكان سێ‌ كەنیسە‌و سێ‌ هۆتێلی لەسریلانكا كردوەتە ئامانج، تا ئێستا هیچ گروپێك بەرپرسیارەتی خۆی لەئاست تەقینەوەكان ئاشكرانەكردوە، هەروەها لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ باری نائاسایش لەو وڵاتە راگەیەنراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×