بە گولەی هێزە ئەمنییەكان كۆڵبەرێكی كورد بریندار دەبێت
  2019-04-21       659       

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا بە گولەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبەرێكی كورد بریندار دەبێت، كۆڵبەرەكوردەكە ناوی "شەمسەدین حاجی زادە" یە‌و خەڵكی ناوچەی سۆما‌و برادۆستی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستانە.

ئاوێنە: ئاژانسی كوردپا رایدەگەیەنێت كۆڵبەرێكی كورد بەناوی "شەمسەدین حاجی زادە" كە خەڵكی شاری ناوچەی سۆما‌و برادۆستی شاری ورمێ‌ لەرۆژهەڵاتی كوردستانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەپایەگای سنوری بەردۆك دەدرێتە بەر دەسترێژی گولە‌و بریندار دەكرێت.

ئاشكراشیدەكات كۆڵبەرەكوردەكە بە گولە قاچێكی‌و پشتی دەپێكرێت‌و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×