دو تەقینەوەی دیكە سریلانكا دەهەژێنێت
  2019-04-21       745       

دو تەقینەوەی دیكە سریلانكا دەهەژێنێت‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەسی دیكە كوژراون‌و برینداربون، هەر چەندە ئاماری كۆتایی لەبارەی قوربانیەكانەوە رانەگەیەنراوە بەڵام دەوترێت زیاتر لە 150 كەس كوژراون‌و ژمارەی بریندارەكانیش 400 كەسی تێپەراندوە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" شەش تەقینەوەی یەك لەدوای یەك ژمارەیەك هۆتێل‌و كڵیسای لە كۆلۆمبۆی پایتەخت‌و چەند ناوچەیەكی دیكەی وڵاتی سریلانكای كردە ئامانج، زانیارییەكان ئاشكرایدەكەن لەئەنجامی ئەو تەقینەوانە زیاتر لە 150 كەس كوژراون‌و ژمارەی بریندارەكانیش 400 كەسی تێپەراندوە‌و حكومەتی ئەو وڵاتەش باری نائاسایی راگەیاندوە.



دوا بەدوای شەش تەقینەوەكەی بەیانی ئەمرۆ، جارێكی دیكە دو تەقینەوەی دیكە ئەو وڵاتەی بەئامانج گرتەوە‌و ژمارەیەكی دیكە لەقوربانی خستوەتەوە، كە تا ئێستا ژمارەی كوژراوو بریندارانی تەقینەوەی دوەم بە فەرمی رانەگەیەنراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×